٩ ئازار ٢٠٢١ - ١١:١٩
کێشەکانی نایسەر بە چاوەدێری نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی چارەسەر دەبن

پارێزگاری کوردستان وتی: لە لایەن نووسینگەی ئایەتوڵلا خامنەییەوە سێ ناوچە لە وڵات وەکوو ناوچە خاوەن کێشەکانی پەراویزنشینی دیاری کراوە کە یەکێکیان نایسەر لە سنەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەهمەن مورادنیا ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی کێشەکانی ناوچەی خودای شاریی نایسەر لە سنە وتی: نایسەر پڕحەشیمەت ترین ناوچەی جودای شاری لە پارێزگایە و کردنەوەی خانووبەرەی نایاسایی کێشەی سەرەکی ئەو ناوچەیەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لەلایەن نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەییەوە سێ ناوچە لە ئێران وەکوو ناوچەی خاوەن کێشەی پەراوێزنشینی هەڵبژێردراون تا کاری ئاوەدان کردنەوەی تایبەتیان تێدا ئەنجام بدرێت کە ناوچەی جودای شاریی نایسەر لە سنە یەکێک لە ئەو سێ ناوچەیەیە.

پارێزگاری کوردستان وتی: لە ژێر چاوەدێری نووسینەری ڕێبەردا کەموکۆڕییەکان و کێشە بنەماییەکانی نایسەر لە کەمترین کاتدا بە هاوکاری دامودەزگا جیاوازەکان چارەسەر دەبێت.

342/